٣٠ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٨:٣٥
ستێفان دی میستورا سبەی دەگاتە تاران بۆ ڕاوێژ سەبارەت بە سووریا

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا، سبەی یەکشەممە سەردانی تاران دەکات.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی شین هۆوا، ستێفان دی میستورای نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا رۆژی یەکشەممە بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا سەردانی تاران دەکات.

بە پێی ئەو ڕاپۆرە، ستێفان دی میستورا بڕیارە لە سەفەر بۆ تاران لەگەڵ محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و سادق حوسێن جابری ئەنساری ، یاریدەری عەرەبی و ئەفریقایی وەزیری دەرەوە سەبارەت بە دواگۆڕانکارییەکانی سووریاو دانوستانەکانی داهاتووی ئاشتیی ئەو وڵاتە وتووێژ بکات کە بڕیارە، لە ژنێڤی سوئیس بەڕێوە بچێ.

نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا ٢٢ی ژولای، ڕایگەیاند؛ ڕێکخراوی نەتەوەکان سوورە لەسەر دەس پێ کرانەوەی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا لە ژنێڤ لە بەروارێکی شێاودا لە مانگی ئاگۆستی٢٠١٦ .....

کۆتایی کورتە نامە/310